هاتووچۆ : سیستەمی ئێستا جێبەجێ دەکرێت و گۆڕانی بەسەردانائێت
پەیامی کورد ... هاتووچۆ : سیستەمی ئێستا جێبەجێ دەکرێت و گۆڕانی بەسەردانائێت
بەڕێوبەری ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت، سیستەمی ئەلیکترۆنی مووڵەتی شۆفێری سەرکەتوو بووە و گۆڕانکاریشی بەسەردا نائێت.
عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوبەری ھاتووچۆی سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: ئەو قەڵەباڵغیەی ئێستا لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ھاتووچۆ لە بەشی دەرھێنانی مووڵەتی شۆفێری ھەیە ھۆکارەکەی بۆ زۆری ژمارەی دانیشتووان و خواست لەسەر دەرھێنانی مووڵەتی شۆفێری دەگەڕێتەوە، واتا ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتیان بۆ دەرھێنان و نوێکردنەوەی مووڵەتی شۆفێری سەردانی فەرمانگەکانی ھاتووچۆ دەکەن.
بەڕێوبەری ھاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرھێنانی مووڵەتی شۆفێری سیستەمێکی پێشکەوتووی سەردەمیانەیە، بەڵام ڕەنگە لە دابین کردنی پێداویستی بەپێی خواستی ئێمە نەبێت لە ئامێر و توانای مرۆیی، چوونکە لە پارێزگایەکی وەک سلێمانی ڕۆژانە ٨٥٠ تا ٩٥٠ ھاووڵاتی سەردانی بەشی مووڵەت دەکەن کە ئەو ژمارەیەش کەم نیە.
عەمید ئاسۆ محەممەد ڕوونیشی کردەوە: دەرھێنان و نوێکردنەوەی مووڵەتی شۆفێری ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نایەت و سیستەمی ئێستا کەوتووتە کار و جێبەجێ دەکرێت، ھاوکات لە نوێکردنەوەی مووڵەتیش کاتی زۆری ناوێت، بەڵام لەکاتی دەرھێنانی مووڵەت ھەندێک قەڵەباڵغی دروست دەبێت.
ئەم بابەتە 65 جار خوێندراوەتەوە