هادی عامری: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک تەنیا لەژێر چاودێری حکوومەتی عێراق دا دەبێت
پەیامی کورد ... هادی عامری: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک تەنیا لەژێر چاودێری حکوومەتی عێراق دا دەبێت
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، لە لێدوانێکی نوێدا جەختی کردەوە کە تەنیا حکوومەتی ناوەندی عێراق مافی سەرپەرشتیکردن و هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی هەیە.
عامری ووتی: "نەوتی کەرکوک سامانێکی نیشتمانییە و تەنیا حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و هەناردەکردنی هەیە."
هەروەها ئەو ڕایگەیاند کە "نابێت هەرێمی کوردستان داوای نەوتی کەرکووک بکات" و ئەمەی بە هەنگاوێکی نادرووست وەسف کرد.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە پرسی نەوتی کەرکوک یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق. حکوومەتی هەرێم درەنگانی شەوی ڕابردوو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای نەوتی کەرکووکی کرد.
هەرێمی کوردستان پێشتر بەشداری لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوکدا کردووە، بەڵام ئێستا بەغداد جەخت لەسەر کۆنترۆڵی تەواوی ئەم سەرچاوە نەوتییە دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە