هاریس : ئێران دوژمنی سەرەکی ئەمریکایە

پەیامی کورد   ...   هاریس : ئێران دوژمنی سەرەکی ئەمریکایە

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرەبەیانی سێشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەولەویەتی سەرەکی ئەو ڕێگریکردنە لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی ئێران.
لە کاتێکدا زۆربەی کاربەدەستانی ئەمریکی ڕووسیا یان چین وەک دوژمنی سەرەکی واشنتۆن دەناسێنن، جێگری سەرۆکی ئەم ووڵاتە بۆچوونێکی جیاوازی هەیە.

کامالا هاریس، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بانگەشەی ئەوەی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنی سەرەکی ئەمریکایە.

لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس لە بەرنامەی "٦٠ خولەک"، لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گرینگترین دوژمنی ئەمریکا، هاریس بانگەشەی کرد: بە بۆچوونی من دیارترینیان ئێرانە.

هەروەها ڕاشیگەیاند که ئەگەر له هه ڵبژاردنه کانی سەرۆکایەتی کۆمار سەرکەوتوو بێت، ئەولەویەتی سەره کییەکەی ڕێگریکردنه له ده ست خستنی ئێران به چه کی ئەتۆمی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و ڕێگای گەیشتن بەم کارە زۆر گرینگە.


ئەم بابەتە 28934 جار خوێندراوەتەوە