هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسرۆڵڵا و ڕابەری نوێی حیزبۆڵڵا هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... هاشم سەفیەدین وەک جێگرەوەی نەسرۆڵڵا و ڕابەری نوێی حیزبۆڵڵا هەڵبژێردرا
کاناڵی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند هاشم سەفییەدین یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبۆڵڵای لوبنان لەلایەن شەورای ڕابەری ئەم گرووپەوە وەک جێگرەوەی حەسەن نەسرۆڵڵا هەڵبژێردرا.
هاشم سەفیەدین کوڕە پووری حەسەن نەسرۆڵڵا و باوکی ڕەزا سەفییەدین هاوسەری زەینەب سلێمانی کچی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانە.
هاشم سەفیەدین ماوەیەک لە "حەوزەی عێلمییە"ی قوم خوێندویەتی و وەک یەکێک لە پشتیوانانی ئیدئۆلۆژی "ویلایەتی فەقێ" دەناسرێت.
سەفیەدین پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی لەگەڵ تاراندا هەیە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە سیاسەتەکانی حیزبۆڵڵا بەتایبەتی لە بەشی ئەمنییەتی ئەم گرووپەدا هەیە.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ خراوەتە نێوە لیستەی تێرۆریستی ئەمریکا و عەرەبستان و هاوشێوەی ئاخوندە تووندئاژۆوەکانی تاران خوازیاری لەناوچوونی ئیسرائیل ە.
ئەم بابەتە 40255 جار خوێندراوەتەوە