هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئامادەیی کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئامادەیی کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا ڕاگەیاند
ئیلهام ئەحمە، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگهیاند، ئامادەن بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە.
ئیلهام ئەحمەد، لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X"، لە ساڵیادی شۆڕشی 19ـی تەمووزدا کە وەرچەرخانێک بو بەرەو پرۆژەیەکی نیشتمانی لەسەر بنەمای ئازادی، کەرامەت و فرەڕەنگی، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە تەماشای ئەو بارودۆخە سەختە مرۆیی یە دەکەن، کە گەلەکەمان لە شاری سوەیدا و لە ئەنجامی گەمارۆدان و تێکچوونی بارودۆخەکان ڕووبەڕووی بونەتەوە
ئاماژەی بەوەشكرد، بە پشت بەستن بە بنەما نیشتمانی و مرۆییەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و لەسەر بنەمای درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ هەمو ناوچەیەکی سووریا لە کاتە پێویستەکاندا، ئامادەیی تەواومان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا دووپات دەکەینەوە.
ئیلهام ئەحمەد باسى لەوەشکرد، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە پابەندی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانیان بن و فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە و دڵنیا ببنەوە لەوەی کە هاوکارییەکان بەبێ بەسیاسی کردن و قۆستنەوەی سەربازی دەگاتە دەستی خەڵکی مەدەنی.
ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە