هاووڵاتییەکی کورد بە بێ نیشاندانی بەڵگەیەکی فەرمی تاوان دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە

پەیامی کورد   ...   هاووڵاتییەکی کورد  بە بێ نیشاندانی بەڵگەیەکی فەرمی تاوان دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قادر ڕەسووڵپوور، هاووڵاتی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەكان بۆ سەر ماڵەكەی لە گەڕەكی پشت تەپی ئەم شارە، بە بێ نیشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری دەست بەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕ بوونی ٢٨ ڕۆژ لە كاتی دەستبەسەركردنی قادر ڕەسووڵپوور، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەكان خۆیان لە هەر جۆرە ووڵامدانەوەیەك لەم بارەوە پاراستووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێن ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.
 


ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە