هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی ماددە تەقەمەنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی ماددە تەقەمەنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لە دەست دا
هاووڵاتییەکی تەمەن ۵۱ ساڵی خەڵکی شاری دێلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تەقەمەنی پاشماوەی شەڕی نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق گیانی لەدەست دا. میدیا حکوومییەکان ئاماژەیان بە ناسنامەی قوربانی نەکردووە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ۱ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێلوڕان بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تەقەمەنی بەجێ ماوی شەڕ لەو شارەدا کوژرا.
میدیا پەیوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئەو بابەتە نووسیویانە، قوربانییەكە خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی ماددە تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە گوندی "سێپتون"ی سەر بە شاری دێلوڕان بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هاووڵاتییە دوای کۆکردنەوەی پاشماوەکانی ماددە تەقەمەنییەکان لە ماڵەکەیدا دەستکاری کردوون كە بووەتە هۆی تەقینەوەیان و گیانی لەدەست داوە.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە