هایپەرستار لە بازاڕی ئێران دێتە دەرەوە ' نیشانەی ترسی گەورەی وەبەرهێنەران لە سزاکان !
پەیامی کورد ... هایپەرستار لە بازاڕی ئێران دێتە دەرەوە ' نیشانەی ترسی گەورەی وەبەرهێنەران لە سزاکان !
لەو ڕۆژانەی کە سێبەری گەمارۆکان قورسایی لەسەر ئابووری ئێران داناوە، دەرچوونی کۆمپانیای هایپەرستار لە بازاڕەکانی ئێران، وەک یەکێک لە گەورەترین زنجیرە فرۆشگاکانی ووڵات، زەنگی مەترسی بۆ سەرمایەدارانی دیکە لێداوە.
دوای دەرچوونی کۆمپانیای سافولا کە گەورەترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی خۆراکییە لە بواری ڕۆنی شلدا، ئەم جارە نۆرەی کۆمپانیای هایپەرستار کە لەلایەن گرووپی ئیماراتی ماجد ئەلفەتیم بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی نیگەرانییەکانی لە سیاسەتە تووندەکانی ترامپ و زۆرترین فشارەكان لەسەر كۆماری ئیسلامی لەم بازاڕە دەربچێت.
ئایا ئەم چوونە دەرەوانە سەرەتای ڕەوتێکن کە تیایدا وەبەرهێنەرە گەورەکان هەوڵی دەربازبوون لە بازاڕی مەترسیداری ئێران دەدەن؟ کات دەریدەخات!
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە