هه‌ندرێن محه‌مه‌د : دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

پەیامی کورد   ...   هه‌ندرێن محه‌مه‌د : دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژ په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند : به‌پێی یاسا دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر، ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌رفه‌ت ده‌درێت به‌ لایه‌نه‌كان بۆ تانه‌دان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، دواتر تانه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگای كۆمیسیۆن ده‌كرێن و له‌ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كدا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌. 

به‌رپرسی كۆمیسیۆن ووتی: دوای ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی، پێویستە له‌ ماوه‌ی پازده‌ ڕۆژ خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ ببات و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت. 

هه‌ندرێن محه‌مه‌د ووتی : پێم وایه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت و لایه‌نه‌كان ده‌گه‌نه‌ ڕێكکه‌وتن، چوونكه‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات، بۆیە گه‌شبینم ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. 


ئەم بابەتە 2920 جار خوێندراوەتەوە