هۆشدارییەکی تووندی جۆن کێنێدی بە ئەردۆغان : دەست لە کورد بدەى سزای ئابووریت بەسەردا دەسەپێنین

پەیامی کورد   ...   هۆشدارییەکی تووندی جۆن کێنێدی بە ئەردۆغان : دەست لە کورد بدەى سزای ئابووریت بەسەردا دەسەپێنین


جۆن کێنێدی سیناتۆرە تەمەن ٧٣ ساڵەکەی كۆمارییەكان، لە ووتارێكدا لە كۆنگرێس پەیامێک بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەنێرێت
دەڵێت؛
دەزانم تۆ رقت لە کوردە، بەڵام وازیان لێ بێنە، کورد گەلێکی جیاوازە و دۆستی ئەمریکان.
- ئەوانەی لە شەڕی دژ بە رێکخراوی داعش زۆرترین یارمەتییان داین، کورد بوون... بەبێ کورد داعش هێشتا دەمایەوە.
- دەست لە کورد بدەى سزای ئابووریت بەسەردا دەسەپێنین. 
- ئەوە مەکە واز لە کورد بێنە واز لە گەلی سووریا بێنە.
- ئەگەر سووریا داگیر بکەیت و دەست لە کورد بدەیت، داوا لەو کۆنگرێسەی ئەمریکا دەکەم شتێک بکات هەروەها سزاکانمان یارمەتی ئابووری تورکیا نادەن، نامەوێت ئەوە بکەم واز لە کورد بێنە.


ئەم بابەتە 111 جار خوێندراوەتەوە