هۆشدارییەکی گرینگ لە لایەن حلوومەتی بەریتانیاوە
پەیامی کورد ... هۆشدارییەکی گرینگ لە لایەن حلوومەتی بەریتانیاوە
حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند هەر کەسێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران یان بە نوێنەرایەتی ئەو لەو ووڵاتەدا کار بکات، دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی بوونی خۆی تۆمار بکات، ئەگینا تا پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت.
جان جارویس، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا، رۆژی سێشەممە ١٤ی رەشەمە راگەیاند کۆماری ئیسلامی، لەوانە دەزگا هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات، لە ریزبەندی “پێشکەوتوو”ی پلانی تۆمارکردنی دەستوەردانی بیانی دانراوە.
بەو پێیە، فەرمانبەرانی دەوڵەتی یان هەر کەسێک بە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە بەریتانیا کار دەکات، “چالاکی کاریگەری سیاسی” ئەنجام دەدات و دەبێت بە فەرمی خۆی تۆمار بکات و خۆلادان لەوە دەتوانێت ببێتە هۆی زیندانیکردن تا پێنج ساڵ.
ئێران یەکەمین ووڵاتی بیانییە کە لە ریزبەندی پێشکەوتووی ئەو پلانەدا جێگیر دەکرێت؛ ئەمەش میکانیزمێکی دوو قۆناغییە بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرگری سیستەمی سیاسی بەریتانیا دژی چالاکی شاراوەی بیانییەکان.
قۆناغی یەکەم کە ڕووسیا و چینیش لەوێدان، زیاتر بواری لۆبیگەری سیاسی دەگرێتەوە، بەڵام دانانی ئێران لە ریزبەندی پێشکەوتووی پلانی تۆمارکردنی کاریگەری بیانی لە بەریتانیا، پێشتر قەت رووینەداوە.
جارویس باسی لە “چالاکی هێرشبەرانەی روو لە زیادبوونی ئێران” کرد و پلانی تۆمارکردنی کارمەندانی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی پێشکەوتوودا بە “ئامرازێکی گرینگی ئاسایشی بەریتانیا” وەسف کرد.
ئەو بە پەرلەمانی بەریتانیای راگەیاند کە پلانی تۆمارکردنی کارمەندانی کۆماری ئیسلامی تا هاوینی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت و روونی کردەوە: “حکوومەتی ئێران دژبەران دەکاتە ئامانج و میدیا و هەواڵنێران دەکاتە ئامانج کە دەربارەی سەرکوتکردنی تووندوتیژانەی ئەو رژێمە راپۆرت بڵاو دەکەنەوە .
ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە