هۆشدارییەکەی پووتین : پەرەسەندنی ململانێیەکان ناوچەکە دەخاتە لێواری شەڕێکی تەواو

پەیامی کورد   ...   هۆشدارییەکەی پووتین : پەرەسەندنی ململانێیەکان ناوچەکە دەخاتە لێواری شەڕێکی تەواو

ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس+ لە کازان ڕایگەیاند : فۆرماتەکەی بریکس+ بە باشی سەلمێنراوە و دەرفەتێک بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و کراوە دەڕەخسێنێت.

 سەرۆک کۆماری ڕووسیا ووتی : بەشداربووانی کۆبوونەوەی بریکس پڵەس لە کازان تاوتوێ و ڕاوێژ دەکەن سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکی و لەنێویاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پووتین بە ئاماژەدان بە نەزمی جیهانی دادپەروەر کە لەلایەن شرۆڤەکاران و بەتایبەتی میدیای ڕۆژئاوایی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەمان کاتدا لەگەڵ کۆبوونەوەی بریکسدا تیشکی خستۆتە سەر، ڕایگەیاند: گواستنەوە بۆ نەزمێکی جیهانی دادپەروەرانە ئاسان نییە، چوونکە هەندێک هەوڵ دەدەن ڕێگری لەم پرۆسەیە بکەن ."

سەبارەت بە پەرەسەندنی نائارامییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدارە و ئەمەش پەرەسەندنی گرژییەکانی ململانێیەکی کۆنە.

پووتین لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : ڕووسیا هەمیشە دژی هەر جۆرە کردەیەکی تیرۆریستی بووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەوڵ دەدەین یارمەتیدەر بین بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

لە درێژەی قسەکانیدا، پووتین هۆشداری دا : "ڕێژەی پەرەسەندنی ململانێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەکە دەخاتە لێواری شەڕێکی تەواو؛ بۆیە پێویستە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێبکرێت.

ڕووسیا شکست ناهێنێت

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە شەڕی ئۆکراین و چالاکی گاڵتەئامێزی ڕۆژئاوا لەم ڕووەوە ووتی : ئۆکراین بۆ درووستکردنی هەڕەشەی گرینگ لە دژی ئاسایشی ڕووسیا بەکاردەهێنرێت.

ڤلادێمیر پووتین هەروەها ووتی: ئەوانەی دەیانەوێت شکستی ستراتیژی بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن، مێژووی ئەم ووڵاتە نازانن و حیساباتەکانیان وەهمییە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: چاکسازی لە دامەزراوەکانی پەیوەست بە نەتەوە یەکگرتووەکان و پێکهاتە داراییە جیهانییەکان لە مێژە دواکەوتووە.

سەبارەت به ئابەوری جیهانیش، سه ڕۆکی ڕووسیا ووتی : شه پۆلی داهاتووی بوژانه وه ی ئابووری جیهانی له زۆربه ی ووڵاتانی جیهان ەرهەڵدەدات. هەروەها پێویستە میکانیزمی دارایی بەدیل درووست بکرێت کە دوور بێت لە هەر دیکتاتۆرێکی کەسانی دیکە.

لە کۆتایی دا ڤلادێمیر پووتین ئاماژەی بە ڕۆڵی نایابی ووڵاتەکەی کرد و ووتی: ڕووسیا بەشدارییەکی بەرچاو لە ئاسایشی خۆراک و ووزەی جیهانیدا دەکات.


ئەم بابەتە 5268 جار خوێندراوەتەوە