هۆشداری ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە مەترسییەکانی دەستڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

هەر سێ ووڵاتی ئاڵمانیا ، بەریتانیا و فەڕەنسا بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە فراوانبوونی چالاکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە.

ئەو سێ ووڵاتە چالاکی کۆماری ئیسلامی لە دانانی سانتریفیووژی نوێ لە دامەزراوەکانی فەردۆ و نەتەنزیان شەرمەزار کرد و نیگەرانی خۆیان لە مەترسییەکانی دەست ڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی دەربڕی.

لەو ڕاگەێندراوەدا بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا وەبیریان هێنایەوە کە پاشەکەوتی پیتێندراوی یۆرانیۆمی ئێران و توانای پیتاندنی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو سنووری پەیماننامەی بەرجامی تێپەڕاندووە، بەڵام بە کردەوە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی، پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجام لەوە زیاتریش دەڕوات.

ئەمە لە كاتێكدایە کە ڕێبەرانی ووڵاتی "گرووپی حەوت" هۆشدارییان بە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە بەرەوپێش بردنی بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی داوە.


ئەم بابەتە 32526 جار خوێندراوەتەوە