هۆشداری ئیسرائیل بە بەشار ئەسەد سەبارەت بە تەیارکردنی حێزبۆڵڵا

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئیسرائیل بە بەشار ئەسەد سەبارەت بە تەیارکردنی حێزبۆڵڵا

سەرۆک وەزیران و سوپای ئیسرائیل هۆشدارییان بە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دا، ئەگەر هاوکاری بکات بۆ دووبارە تەیارکردنەوەی حزبۆڵڵای لوبنان، ئەوا "باجێکی ڕاستەوخۆ" دەدات.

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی 14ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند: ئەسەد یاری بە ئاگر دەکات. 

جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کردەوەکانی دژی گواستنەوەی چەک لە سووریەوە بۆ حزبۆڵڵا و ئەم هۆشدارییە ڕاستەوخۆ ئاراستەی بەشار ئەسەد دەکرێت.

پێشتر شەوی سێشەممە، ناتانیاهوو لە بەیاننامەیەکدا کاتێک ئاگربەستی لە لوبنان قبووڵکرد، ووتی: دەبێت بەشار ئەسەد لەوە تێبگات کە خەریكە یاری بە ئاگر دەکات.


ئەم بابەتە 93 جار خوێندراوەتەوە