هۆشداری ئیسڕائیل بە حیزبۆڵڵا لە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئیسڕائیل بە حیزبۆڵڵا لە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان

دانیال هاگاری، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی بە زمانی ئینگلیزی ڕایگەیاند : زیادبوونی دەستدرێژییەگانی حیزبۆڵڵا دەمانگەیەنێتە لێواری هەڵکشانێکی فراوانتر، کە دەکرێت لێکەوتەی وێرانکەری بۆ لوبنان و تەواوی ناوچەکە هەبێت.

هاگاری ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئیسرائیل ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی خۆی دەگرێتە بەر، تاوەکوو ئاسایش بەدرێژایی سنوورەکەمان لەگەڵ لوبنان بەرقەرار بێت."

جەختیشی کردەوە کە "رێگە نادەین ٧ی ئۆکتۆبەر لە هیچ سنوورێکمان دووبارە بکرێتەوە". گرووپە تیرۆریستییە بە 
وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە وێرانی زیاتر لە ناوچەکە بەردەوامن، بەڵام ئیسرائیل لە هەموو بەرەکاندا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت و بە هەر نرخێک بێت بەرگری لە گەلەکەی و ئەمنیەت و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات .


ئەم بابەتە 30246 جار خوێندراوەتەوە