هۆشداری ئەمریکا بە ئێران سەبارەت بە گەیاندنی مووشەکی بالیستیک بە ڕووسیا

 

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ئەمریکا بە ئێران سەبارەت بە گەیاندنی مووشەکی بالیستیک بە ڕووسیا

حکوومەتی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران داوە کە ئەگەر مووشەکی بالیستیک بگەێنێتە ڕووسیا، ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەی "خێرا و تووند"ی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڵاویکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جۆرە چەکانەی بۆ ڕووسیا ناردووە.
جۆن کۆربی، ووتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەمریکا تا ئێستا بەڵگەی پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی ئەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا نەبینیوە.
ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بە پشت بەستن بە شەش سەرچاوە، ڕایگەیاندووە کە ئێران ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیکی بەهێزی ڕووکار بە ڕووی ڕووسیا ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.
كۆربی هەروەها واتی: لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئێرانییەکان بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەکەن کە مووشەکی بالیستیک بۆ ڕووسیا ڕەوانە دەکەن و هیچ هۆکارێکمان نییە بۆ ئەوەی وا بیر بکەینەوە کە ناینێرن.


ئەم بابەتە 11798 جار خوێندراوەتەوە