هۆشداری ئەمریکا بە دەسەڵاتدارانی پاکستان

پەیامی کورد   ...  هۆشداری ئەمریکا بە دەسەڵاتدارانی پاکستان 

هۆشداری ئەمریکا بە دەسەڵاتدارانی پاکستان : دەرئەنجامەکانی هاوکاری بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگرن

سەبارەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئێرانەوە بۆ پاکستان، ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی پاکستانی کە مەترسییەکانی ئەو جۆرە هاوکارییە بازرگانییانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان، "دەڵاڵەکانی ئێران" لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەنزین و سووتەمەنی گازۆیلیان بە قاچاخ بردووە بۆ پاکستان.

لەم ڕاپۆرتەدا باس لە ٢٠٠ دەڵاڵ و قاچاخچی کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە شێوەی بەرتیلدا سوود لەم کارە وەردەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان، قاچاخی سوتەمەنیی ئێران بۆ ئەو ووڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا ٨٢٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە خەزێنەی ئەو ووڵاتە گەیاندووە.


ئەم بابەتە 50198 جار خوێندراوەتەوە