هۆشداری بۆ ئێرانییەکان؛ بەرنامەی زیانبەخشی مەترسیداری PlugX دزە دەکاتە ناو کۆمپیوتەرەکانەوە
پەیامی کورد ... هۆشداری بۆ ئێرانییەکان؛ بەرنامەی زیانبەخشی مەترسیداری PlugX دزە دەکاتە ناو کۆمپیوتەرەکانەوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ئاسایشی سێکۆیا، ملیۆنان ئامێر لە سەرانسەری جیهاندا تووشی بەرنامەی زیانبەخشی PlugX USB drop دەبن.
زیاتر لە 80%ی هەموو ئەو ئامێرانەی تووشی بەرنامەی زیانبەخشی PlugX USB بوون سەر بە 15 ووڵاتن، لەنێویاندا نەیجیریا، هێندووستان، چین، ئێران، ئەندەنووسیا، بەریتانیا، عێراق و ئەمریکا بە ڕێککەوت پلەی یەکەم تا حەوتەمیان بەدەستهێناوە. پلاگ ئێکس یو ئێس بی لە ١٧٠ ووڵاتدا کۆمپیوتەرەکانی تووش کرد.
بەرنامەی زیانبەخشی PlugX بەلایەنی کەمەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەکاردەهێندرێت و زیاتر بۆ سیخوڕیکردن و دەست گەیشتن بە سیستەمەکان لە دوورەوە بەکاردەهێنرێت. تەنانەت لە شوێنێکدا پلاگ ئێکس بۆ هێرشکردنە سەر حکوومەت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئاسیا و پاشان ڕۆژئاوا بەکارهێندرا. توێژەران پێیان وایە کە کۆدی سەرچاوەی PlugX لە ساڵی ٢٠١٥ دزەپێکراوە.
لە ئێستادا هیچ چارەسەرێکی تایبەت نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ PlugX. پێشنیار دەکەین ڕێگری بکەیت لە بەستنەوەی ئامێرە USB نەناسراوەکان بە کۆمپیوتەرەکەتەوە.
ئەم بابەتە 59055 جار خوێندراوەتەوە