هۆشداری بەریتانیا بۆ گەڕاندنەوەی هەموو گەمارۆوەکان بۆ سەر ئێران 

پەیامی کورد   ...   هۆشداری بەریتانیا بۆ گەڕاندنەوەی هەموو گەمارۆوەکان بۆ سەر ئێران 

پێش لە کۆبوونەوەی شەورای ئەمنییەت سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران، بەریتانیا هۆشداری دابوو کە بۆ ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ناوکی ئەگەر پێویست بکات هەموو گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان بگەڕێندڕینەوە سەر ئێران. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرایەتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە شەورای ئەمنییەت کرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوە و مەحکووم کردنی "هەڵسوکەوتی ملهوڕانەی"ی کۆماری ئیسلامی وەک "تاکە ووڵات لە جیهاندا کە بەبێ ئەوەی چەکی ناوکی هەبێت، ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئاستی بەرزدا بەرهەم دەهێنێت، ڕاشکاو و یەکگرتوو بێت.

جەیمس کاریوکی باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمە و چەند خولەکێک پێش کۆبوونەوەی شەورای ئەمنییەت کە تایبەت بوو بە پرسی بەرنامەی ناوکی ئێران، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند: ''بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەموو ئامرازە دیپلۆماتیکەکان بە کەڵک وەرگرتن لە مێکانیزمی ماشە ئەگەر پێویست بکات، بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ناوکی کەڵک وەردەگرین.''
 


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە