هۆشداری تووندی ناتانیاهوو بە حەماس
پەیامی کورد ... هۆشداری تووندی ناتانیاهوو بە حەماس
رۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەگەر حەماس تاوەکوو نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات، ئاگربەست کۆتایی دێت." دەشڵێت، بە کۆتایی هاتنی ئاگربەست "سوپای ئیسرائیل دەست بە شەڕی حەماس دەکاتەوە تاوەکوو ئەو کاتەی حەماس تەواو تێک دەشکێندرێت."
هەروەها دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی ئەوە لە حەماس دەکات کە "ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکات، دەرگاکانی دۆزەخیان بەڕوودا دەکەینەوە.
ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە