هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە ئێران
پەیامی کورد ... هۆشداری سێ ووڵاتی ئەورووپایی بە ئێران
سێ ووڵاتی ئاڵمانیا، بەریتانیا و فەڕەنسا دوای کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەت لەسەر بڕیاڕنامەی ٢٢٣١ خوازیاری گەڕانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ بەڵێنییەکانی بەرجام بوون و هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە ئەگەر پێویست بکات پێش مانگی ڕەزبەری ١٤٠٤ مێکانیزمی ماشە چالاک دەکەن.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "ئەمڕۆ شۆرای ئەمنییەت کۆبوونەوەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ کە لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانە و پابەندبوونی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی دیاری دەکات، بەڕێوە برد".
ئەم بڕیارنامەیە لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو کۆتایی دێت، بۆیە ١٦ی مانگی داهاتوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی سەبارەت بە قەیرانی ئەتۆمی ئێران گرینگ دەبێت.
هەروەها باس لەوە کراوە: "بەپێی ڕێککەوتنی بەرجام، کۆماری ئیسلامی بە دانان و کارپێکردنی هیچ یەکێک لەو سانتریفیووژانە و بەکارنەهێنانی ئەم سایتە بۆ مەبەستی پیتاندن بەڵێنی داوە. دیسان داوا لە ئێران دەکەین کە واز لە پەرەسەندنی گرژییەکان بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.
ئەم بابەتە 27809 جار خوێندراوەتەوە