هۆشداری سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بۆ یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە بڕیاری ئۆکراین بۆ ڕاگرتنی ترانزێتی گاز لە ڕووسیا

پەیامی کورد   ...   هۆشداری سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بۆ یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بە بڕیاری ئۆکراین بۆ ڕاگرتنی ترانزێتی گاز لە ڕووسیا

هۆشداری سلۆڤاکیا بۆ کیێڤ سەبارەت بە ووڵامدانەوەی وەستاندنی دابینکردنی گازی ڕووسیا
سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ئاماژەی بەوەدا کە بەبێ ترانزێتی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکراین ، ئەورووپا 120 ملیار یۆرۆ و سلۆڤاکیا 500 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات، بەڵێنیشی دا کە ڕێکاری تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر کیێڤ بگرێتەبەر بەهۆی ڕاگرتنی گواستنەوەی گاز.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، کە لە زاری ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی"ەوە وەرگیراوە، ڕۆبێرت فیتزۆو، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا ڕایگەیاندووە، دوای وەستاندنی گواستنەوەی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکراین، ڕەنگە زیانەکانی یەکیتی ئەورووپا بگاتە ١٢٠ ملیار یۆرۆ لە… ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦.

فیتسۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ڕوونیکردووەتەوە، "بە وەستاندنی ترانزێتی گاز، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین زیانی ملیارەها یۆرۆ بە یەکیتی ئەورووپا دەگەیەنێت، لەنێویاندا کۆماری سلۆڤاکیا". .

هەروەها ڕایگەیاند کە سلۆڤاکیا لە دوای یەکەمی جانیوەری دۆخی دابینکردنی گاز هەڵدەسەنگێنێت و ئەگەری هەیە بیر لە ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی ئۆکراین بکاتەوە. سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا ئەگەری پچڕاندنی دابینکردنی ووزەی بۆ کیێڤ ڕەت نەکردەوە.

زیانی سلۆڤاکیا بەهۆی پچڕانی ترانزێتی گازی ڕووسیا ساڵانە 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت

سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا هەروەها هۆشداری دا لەوەی ئەگەر بە هۆی بڕیارەکەی ئۆکراین ترانزێتی گازی ڕووسیا بۆ ووڵاتانی دیکە بوەستێنرێت، تەنیا کۆماری سلۆڤاکیا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی ساڵانە لەدەست دەدات. ڕۆبێرت فیتزۆ لە پەیامی ڤیدیۆیی خۆیدا دەڵێت: "ئەگەر سەیری ساڵی ٢٠٢٥ بکەین، پێویستییەکانی گازی ناوخۆییمان بە نزیکەیی دابین دەکرێت، بەڵام هێشتا گازی ڕووسیا دەگوازینەوە بۆ ڕۆژئاوا، ئەمەش ساڵانە لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆمان بۆ دەهێنێت". "ئەگەر سەرۆک زێلێنسکی لە دوای یەکەمی جانیوەری ئەم ترانزێتە بوەستێنێت، ئەوا ئەم داهاتە لەدەست دەدەین."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا لە برۆکسل، زێلێنسکی پێشنیازێکی خستووەتە ڕوو، کە بە گوێرەی فیتسۆ "گەندڵە" بووە و پێشنیاری کرد کە بڕە پارەیەک بدرێتە سلۆڤاکیا ئەگەر براتیسلاڤا پاڵپشتی چوونی ئۆکراین بکات بۆ ناتۆ. جگە لەوەش بڕی 500 ملیۆن یۆرۆ لە گەنجینەی ئۆکراین نادرێت، بەڵکوو لە سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا دابین دەکرێت.

فیتسۆ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ترانزێتی گاز بوەستێت، ئۆکراین خۆی ساڵانە 800 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات، لەکاتێکدا ڕووسیا تەنها 2.5 ملیار یۆرۆ لەدەست دەدات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە براتیسلاڤا پێشکەشی کردووە، پێویستییەکانی سلۆڤاکیا لە ناوخۆی گازی سرووشتی کە نزیکەی 4.7 ملیار مەتر سێجایە، بە تەواوی بە دابینکردنی گاز لە ڕووسیا دابین دەکرێت. ئەم هاوکارییە لەسەر بنەمای گرێبەستێکی نێوان SPPی سلۆڤاکیا و کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا دامەزراوە.

دیپلۆماتکارانی ڕووسیا هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە تانکی گازەکانی سلۆڤاکیا بە ڕێژەی لەسەدا ٩٠ پڕن، ئەمەش وایکردووە ووڵاتەکە مامەڵە لەگەڵ ئەگەری پچڕانی دابینکردنی گاز لە چەند مانگی داهاتوودا بکات. بەڵام بەهۆی سیاسەتە نابونیاتنەرەکانی دەسەڵاتدارانی کیێڤ، حکوومەتی سلۆڤاکیا ناچار بووە بە خێرایی بژاردەکانی هەمەچەشن کردنی سەرچاوەکان و ڕێگا نوێیەکانی دابینکردنی گاز بکۆڵێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بەم بابەتە بیری هێنایەوە: ئۆکراین ڕایگەیاندووە، گرێبەستی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا نوێ ناکاتەوە، لە ڕاستیدا بەم کارە، کیێڤ دەستی ئەورووپییەکان دەگێژێت و سزایان دەدات. لە کاتێکدا بەبێ پشتیوانی ئەورووپا، ئۆکراین ناتوانێت نەک تەنها بەردەوام بێت لە شەڕەکە، بەڵکو ناتوانێت درێژە بە ژیانی خۆی بدات.

پێویستە لەبیرمان بێت کە یەکشەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە مۆسکۆ کۆبووەوە و باسیان لە ئەگەری دابینکردنی گاز بۆ ئەم ووڵاتە لە داهاتوودا و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین کرد.


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە