هۆشداری ناتانیاهوو بۆ کۆماری ئیسلامی : هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی ئێمەدایە

پەیامی کورد   ...   هۆشداری ناتانیاهوو بۆ کۆماری ئیسلامی : هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەستی ئێمەدایە

ناتانیاهوو هۆشداری دا لەوەی ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، زیانی گەورە بە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران دەگەێنێت

ناتانیاهوو هۆشداری دا بە حکوومەتی ئێران کە هیچ شوێنێک لە ناوچەکەدا نییە کە ئیسرائیل نەتوانێت پێی بگات. بە گەلی ئێرانی ووت "ئازادی" ئەوان زووتر لەوەی خەیاڵیان بۆ دێت، دێت. ئەمریکا ناردنی چەند هەزار سەربازی دیکەی بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند.
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڕاستەوخۆی بۆ خەڵکی ئێران بڵاوکردەوە. لەم پەیامەدا ناتانیاهوو هەروەها هۆشداری دایە سەرانی کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاند : "هیچ شوێنێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە دەستی ئیسرائیل پێی نەگات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ شتێک بەزەیی نادات" بۆ پاراستنی ووڵات و گەلی ئیسرائیل.

لەم پەیامەدا ناتانیاهوو بە خەڵکی ئێرانی ووت: دەزانم ئێوە پشتیوانی لە بکوژ و دەستدرێژکارانی حەماس و هەسەدە ناکەن، بەڵام سەرکردەکانتان پشتگیری دەکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە "ووتارە ئاگرینەکانی" سەرکردەکانی ئێران لە بەرگریکردن لە لوبنان و غەززە، زیادی کرد کە هاوتەریب لەگەڵ ئەم قسانە "لێتان دەدەن".

لەم پەیامەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ئێران "گرینگی بە گەلی ئێران نادات، ئەگەرنا وازی لە بەفیڕۆدانی ملیارەها دۆلار لە شەڕە بێماناکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگرت" و کار بۆ "باشترکردنی ژیانیان" دەکات.

هەروەها ناتانیاهوو هۆشداریشی دا لەوەی سەرکردەکانی ئێران ناوچەکە دەکێشن بۆ ناو "قووڵایی شەڕ و تاریکی" و زیادی کرد: کاتێک ئێران ئازاد بوو، ئەو کاتە زووتر دێت لەوەی خەڵک بیری لێدەکاتەوە.

بە ووتەی ناتانیاهوو ، ئەو کاتە ئێران و ئیسرائیل "ئاشتی دەبن" و ئێران "لە هەموو کاتێک زیاتر سەرفراز دەبێت".


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە