هۆشداری نوێی عێراقچی : هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ووڵامێکی تووندتر لەلایەن ئێمەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە
پەیامی کورد ... هۆشداری نوێی عێراقچی : هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ووڵامێکی تووندتر لەلایەن ئێمەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بە وتووێژەکانی لەگەڵ ڕێبەرانی سووریا کرد و جەختی کرد: بە ڕوونی ئەوەم ڕاگەیاند کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران لەلایەن ئیسرائیل ەوە بە ووڵامێکی تووندتر لە لایەن ئێمەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە - دەتوانن ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە زمانی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛
لە کاتی خۆیدا وتووێژێکی گرینگم لەگەڵ سەرۆک بەشار ئەسەد، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە پرسە دووقۆڵی و ناوچەیی یەکان هەبوو.
جەختم لەوە کردەوە کە ئێران لە هەر بارودۆخێکدا لە پاڵ بەرخۆداندا دەوەستێتەوە.
وە بە ڕوونی ئەوەم خستەڕوو کە هەر لەشکرکێشییەک بۆ سەر ئێران لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە بە وەڵامێکی بەهێزتر لەلایەن ئێمەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە - دەتوانن ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە.
ئەم بابەتە 33875 جار خوێندراوەتەوە