هۆشداری نەتەوە یەکگرتووەکان : لەوانەیە هەزاران کەس بمرن!
پەیامی کورد ... هۆشداری نەتەوە یەکگرتووەکان : لەوانەیە هەزاران کەس بمرن!
دەسەڵاتدارانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان دا لەوەی کە ئەگەری مردنی هەزاران کەس لە غەززە کە لەژێر هێرشی ئیسرائیل دایە.
یاریدەدەری سکرتێری گشتی و ڕێکخەری فریاگوزاری لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی، مارتن گریفیتس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، دۆخی مرۆیی بە خەڵکی سڤیلەوە ڕاگەیاند.
مارتن گریفیتس لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر ئامراز و پێداویستییە ژیانییەکانی ناوچەکە و ئەوەشی ڕاگەیاند : جنۆکەی مردن غەززەی گرتووە." ئەگەر ئاو و کارەبا و خۆراک و دەرمان نەبێت؛ هەزاران کەس دەمرن”.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە