هۆشداری وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی مانگی ڕەمەزان لە لایەن ئێران ەوە

پەیامی کورد    ...   هۆشداری وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە خراپ بەکارهێنانی مانگی ڕەمەزان لە لایەن ئێران ەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی ئێران و هاوکارانی حیزبۆڵڵا و حەماس بەنیازن مانگی ڕەمەزان بۆ ئەنجامدانی "قۆناغی دووەمی هێرشی پازدەهەمی مێهر" کەڵک وەربگرن.
بە ووتەی یۆاڤ گالانت لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئیسرائیل، حەماس دەیەوێت قۆناغی دووەمی پلانەکەی جێبەجێ بکات کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکردووە، بە گرینگیدان بە چیای پەرستگا و قودس.
لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی و گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان حەماس لە گەیشتن بە ئامانجێکی لەو شێوەیە بەهێزتر دەکەن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، گالانت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیلی کردووە، هۆشداری داوە لەوەی کە ناوی لێناوە "قسەی نابەرپرسیارانەی کەسانێک کە پێدەچێت بەرپرسیار بن".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە کردەوەی ئەگەری ئیتامار بن گۆیەر لە درووستکردنی کۆت و بەند بۆ فەلەستینییەکانی کەناری ڕۆژئاوا و ڕێگریکردن لە نوێژکردنیان لەسەر چیای پەرستگا لە مانگی ڕەمەزان دا ووتی : کارێکی لەو شێوەیە دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ماوەیەکی کورتدا لە کاتدا."
ئەم بابەتە 11721 جار خوێندراوەتەوە