هۆشداری گرۆسی دوای هێرشی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی کارەبای زاپۆریژیا

پەیامی کورد   ...   هۆشداری گرۆسی دوای هێرشی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی کارەبای زاپۆریژیا

دوابەدوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، سەرۆکی دەزگای ووزەی ئەتۆمی هۆشداری لە سەلامەتی وێستگەی ئەتۆمی دا.
بە ووتەی "ڕافائێل گرۆسی"، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا، کە لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادایە، سەلامەتی ئەم وێستگەی کارەبایە تێکچووە.

بەرێوبەرایەتی کارگەکە ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی تەقینەوەیەکی لەسەر ڕێگایەکی نزیک کارگەکە خستووەتە خوارەوە و ئەو کرێکارانەی خستووەتە مەترسییەوە کە ڕێگا خێراکە بەکاردەهێنن.

وێستگەی کارەبای زاپۆریژیا گەورەترین وێستگەی کارەبای ئەتۆمییە لە ئەورووپا. ئەم وێستگەی کارەبایە لە ئێستادا لە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ئۆکراین دەرچووە و لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیادایە. لە ئێستادا ڕێئاکتۆری ژمارە ٦ی ئەم وێستگەی کارەبایە بە پێی ڕاگەیاندنی مۆسکۆ داخراوە. لە هەمان کاتدا هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئەم وێستگەیە دەتوانێت کارەساتی ئەتۆمی لێ بکەوێتەوە.

گرۆسی لە بەهاری ئەمساڵدا هۆشداریدا لەوەی کە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا لە ئۆکراین دەبێت بوەستێنرێت، چوونکە دەتوانێت شەڕەکە پاڵ بنێتە قۆناغێکی "نوێ و مەترسیدار".


ئەم بابەتە 10924 جار خوێندراوەتەوە