هۆشدار : تەلەگرامی پریمیۆمی بێبەرامبەر چالاک مەکە
پەیامی کورد ... هۆشدار : تەلەگرامی پریمیۆمی بێبەرامبەر چالاک مەکە
لە پلانێکی نوێدا کۆمپانیای تێلێگرام خزمەتگوزاری پارەی پریمیۆم بە خۆڕایی پێشکەش بە هەندێک لە بەکارهێنەرانی دەکات، بەڵام بە مەرجێکی گرنگی پێشوەختە. ئەم کەسانە دەبێت ڕێگە بە تێلێگرام بدەن ژمارەی تەلەفۆنەکەیان بەکاربهێنێت بۆ ناردنی کۆدی بەکارهێنانی یەکجارەکی لە ڕێگەی کورتەنامە.
پلانە نوێیەکەی تێلێگرام ناوی Peer-To-Peer Login Program (یان P2PL)ە و لە ئێستادا لەسەر ئەندرۆید خراوەتە بازاڕەوە.
ئەم مەسنجەرە کۆدێکی یەکجارەکی بۆ بەکارهێنەرانی تر دەنێرێت لە ڕێگەی P2PL و بە بەکارهێنانی ژمارەی تەلەفۆنەکەت بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو ئەکاونتەکەیانەوە.
تەلەگرام باس لەوە دەکات کە مانگانە زیاتر لە ١٥٠ کورتەنامەی کۆدی تاک بەکارهێنان لە ڕێگەی ژمارەیەکی تەلەفۆنەوە دەنێردرێت، و تێچووی ئەوانیش لە ئەستۆی خاوەنی ژمارە تەلەفۆنەکەیە. بەکارهێنەران دەتوانن ناردنی کورتەنامە بۆ ژمارە نێودەوڵەتییەکان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی تێچووی کورتەنامە ناعەقڵانی نەبێت.
یەکێک لە گەورەترین کێشە ئەمنیەکانی ناردنی کۆدی یەکجارەکی لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنەکەتەوە پیشاندانی بە بەکارهێنەرانی ترە. تێلێگرام دەڵێت بەرپرسیاریەتی ئەگەری تێکدانی خەڵک بەرامبەر بە یەکتر قبووڵ ناکات.
ئەم بابەتە 10149 جار خوێندراوەتەوە