هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە سەربازییەکان لە دیمەشق
پەیامی کورد ... هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە سەربازییەکان لە دیمەشق
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لانیکەم دوو بنکەی سەربازییان لە دیمەشق ی پایتەختی سووریا كردە ئامانج.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی "هێرشی بەهێز لە باشووری سووریا" ئەنجام دەدات، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی ووڵاتەکەی بۆ داماڵینی چەک لە ناوچەکەیە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ڕێگە نادات سووریا بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی هێزە تیرۆریستییەکان و هەر هەوڵێکی ڕێژیمی سووریا و گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ خۆ جێگیرکردن لە ناوچەکانی باشووری سووریا لەگەڵ كاردانەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە