هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر زەینەبیە لە سووریا

پەیامی کورد   ...   هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر زەینەبیە لە سووریا

ناوچەی زەینەبییە لە ناوچەی دیمەشق کە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی تاقمی تیرۆریستی حیزبوڵڵا و بەکرێگیراوانی سەر بە کۆماری ئیسلامییە، لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی کرایە سەر. 

ئەم هێرشە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە ئەنجامدراوە و بەگوێرەی وەزارەتی بەرگریی سووریا زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل تا ئێستا کاردانەوەی بەرامبەر ئەم هێرشە نەبووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە. 

زەینەبیە پێشتر چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل. لە ناویاندا ئەو هێرشەی کە لە ساڵی ڕابردوودا، ڕازی مووسەوی یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی هێزی تیرۆریستی قودسی سەر بە سوپای پاسداران کوژرا.
 


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە