هێرشی ئۆتۆمبێل بۆ سەر خەڵک لە شاری میوونشنی ئاڵمانیا، زیاتر لە ٢٧ کەس بریندار بوون
پەیامی کورد ... هێرشی ئۆتۆمبێل بۆ سەر خەڵک لە شاری میوونشنی ئاڵمانیا، زیاتر لە ٢٧ کەس بریندار بوون
لە شاری میوونشن ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ناو قەرەباڵغییەک و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
پۆلیس دەڵێت ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان لەسەر شەقامی داخەوەر لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە و هیچ مەترسییەکی زیاتر لەسەر پیادە نەماوە.
ئەم ڕووداوە ڕۆژێک پێش کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن دێت کە پێشبینی دەکرێت بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان بەشداری بکەن.
ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە