هێرشی ئۆكراین بۆ سەر وێستگەیەکی کیمیایی لە ڕووسیا
پەیامی کورد ... هێرشی ئۆكراین بۆ سەر وێستگەیەکی کیمیایی لە ڕووسیا
درەنگانی شەوی شەممە، ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی کیمیایی ئازۆت لە ناوچەی تولا لە ڕۆژئاوای ڕووسیا، لە ئەنجامدا ئاگر لە وێستگەکە کەوتەوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکانی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ سەر یەکتر ڕۆژانە بەردەوامە و زیان بە دامەزراوە و یەکەی نیشتەجێ بوونی یەکتر دەگەێنن، بەو هۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵدا ترامپ، ڕایگەیاند "باشترە ڕێگە بە ڕووسیا و ئۆکراین بدرێت، بۆ ماوەیەک شەڕ بکەن و یەکتر لەناو ببەن." ووتی: ڕەنگە بەو جۆرە باشتر بێت، ڕێگەیان پێ بدرێت، ماوەیەک شەڕ بکەن و دواتر جیایان بکەنەوە.
کاربەدەستانی ئەمریکا یەکشەممە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند "پێمان وایە ئەو ووڵامدانەوەیەی کە ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەڵێنی دابوو لە دژی ئۆکراین دوای هێرشەکەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تا ئێستا بەدی نەهاتووە و پێدەچێت هێرشێکی بەرفراوان و فرەلایەنە بێت، ڕۆژی هێرشەكە بەتەواوی یەكلا نەكراوەتەوە، بەڵام لەو ڕۆژانە دەبێت."
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە