هێرشی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێشڕەوی "خێرا"ی ڕووسیا ؛ پووتین : ئەوان دەیانویست شەوانە وێستگەی ئەتۆمی ئێمە بکەنە ئامانج
پەیامی کورد ... هێرشی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێشڕەوی "خێرا"ی ڕووسیا ؛ پووتین : ئەوان دەیانویست شەوانە وێستگەی ئەتۆمی ئێمە بکەنە ئامانج
ڕۆژی پێنجشەممە ئۆکراین هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی ڕووسیا لە ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتە ڕاگەیاند. لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین بە خێرایی پێشڕەوی دەکات. کیێڤ داوای لە هاووڵاتیانی ناوچەی "پۆخرووسک" کرد بە زووترین کات ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە، ئۆکراین لە هەمان کاتدا لەگەڵ شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ناو خاکی ڕووسیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی هێزی ئاسمانی لە باشووری ئەم ووڵاتە.
لە یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆیانەدا دووکەڵ شوێنەکە پڕدەکاتەوە و تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
ئاندرێ بوخارۆڤ، پارێزگاری ڕۆستۆڤ لە پۆستێکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێ لایەن کراوە، لەگەڵ ئەوەش دا ئەم هێرشە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری لە دووری 300 کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکراین.
دەسەڵاتدارانی ڕووسیا ئامادە نەبوون چۆنیەتی ئەم دامەزراوەیە ڕابگەیەنن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئێن بی سی ئەم هێرشە بۆ سەر کۆگای چەکەکانی بنکەی ئاسمانی "مارینۆڤسکا" ئەنجامدراوە.
ئەم بابەتە 10216 جار خوێندراوەتەوە