هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پارچین ؛ گورزێک لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی

پەیامی کورد   ...   هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پارچین ؛ گورزێک لە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی

بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەر بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی، جگە لە لەناوبردنی بەشێک لە توانای بەرگری و مووشەکی کۆماری ئیسلامی، زیانی بە بەشێک لە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو ووڵاتە گەیاندووە.

ناوبراو لە ووتارێکدا لە مەجلیسی ئیسڕائیل جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکی تایبەتی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی ئەم هێرشە کراوە، هەرچەندە ڕێگای دەستکەوتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی تا ئێستاش کراوەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵی ئاكسیۆس، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سایتی تالقان 2 لە پارچین، ئەو ئامێرانەی لەناوبردووە کە بۆ پەرەپێدانی تەقەمەنی ئەتۆمی بەکارهێنراون. 

ئەم ئامێرە بۆ دیزاین و تاقیکردنەوەی ماددە تەقەمەنیەکانی دەوروبەری یۆرانیۆم لە چەکی ئەتۆمی دا پێویستە و لەناوبردنی ئەو ئامێرە وایکردووە پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی لەو بوارەدا قورس بێت.


ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە