هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی لە سووریa
پەیامی کورد ... هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە پەیوەندیدارەکان بە کۆماری ئیسلامی لە سووریa
فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە چەند هێرشێک بۆ سەر کارمەندانی ئەمریکی لە سووریa لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزەکانی ئەو ووڵاتە هێرشیان کردووەتە سەر دوو شوێن و نۆ ئامانجی پەیوەندیدار بەو گرووپانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی یەوە پشتیوانیان لێدەكرێ.
ئەم هێرشانە بە مەبەستی کەم کردنەوەی توانای ئەم گرووپانە بۆ پلاندانان و جێ بەجێکردنی هێرشەکانی داهاتوو لەدژی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە لە ناوچەکەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش چالاكی دەكەن.
ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی CENTCOM لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە: پەیامەکەمان ڕوونە؛ هێرشکردنە سەر ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا قەبوول ناکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کارێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هێزەکانمان و هاوبەشەکانی هاوپەیمانان و ووڵامدانەوەی ئەو هێرشانە دەیگرینەبەر.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە