هێرشی تیرۆریستی لە ئیسرائیل بووە هۆی برینداربوونی ١٠ كەس 

پەیامی کورد    ...   هێرشی تیرۆریستی لە ئیسرائیل بووە هۆی برینداربوونی ١٠ كەس 

میدیاکانی ئیسرائیل پێنجشەممە ٩ی ڕەشەمە، ڕایانگەیاند كە هێرشێکی تیرۆریستی لەو ووڵاتە كراوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون. 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم یەکێک لە قوربانییەکان باری تەندرووستی ناجێگیرە.

هێرشبەرەکە، فەلەستینییەکی تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی جێنینە، بە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلێک قوربانییەکانی لە وێستگەیەكی پاس خستووەتە ژێرەوە.

وەک کەسێک دەناسێندرێ کە هاوسەرگیری لەگەڵ هاووڵاتییەکی عەرەبی ئیسرائیلی کردووە و بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئیسرائیلە.

پۆلیسی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کەسە لە کاتی هێرشەکەدا کوژراوە.

ئەم هێرشە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە حەماس پیلانی هێرشی تیرۆریستی دژی دانیشتووان و سەربازەکان دادەڕێژێت.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە