هێرشی تیرۆریستی لە واشینتۆن؛ دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران

پەیامی کورد   ...   هێرشی تیرۆریستی لە واشینتۆن؛ دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران

هێرشی تیرۆریستی لە واشینتۆن؛ دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران / گومان لێکراو بە درووشمی "فەلەستین ئازاد بكەن" دەستگیر كرا

لە هێرشێكی چەكدارانە لەبەردەم مۆزەخانەی یەهوود لە واشنتۆن دی سی، دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كوژران. لە كاردانەوە بەو ڕووداوە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئیسرائیل تەسلیمی تیرۆر نابێت" و جەختیشی لەوە کردەوە کە نوێنەرانی ئەو وڵاتە لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی هەڕەشەی زیاتر دەبنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، تۆمەتبارەكە تەمەنی ٣٠ ساڵە و ناوی ئیلیاس ڕۆدریگێز، كە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتەوەختی دەستگیرکردنی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا ڕۆدریگێز هاوار دەکات و دەڵێت "فەلەستین ئازاد بكەن".

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند لە نزیکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەكەن.
 


ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە