هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە لوبنان
پەیامی کورد ... هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە لوبنان
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی مارس ، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەیان مووشەک هەڵگر و بارەگای ئۆپراسیۆنی حیزبۆڵڵای لوبنان لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان.
ئۆپراسیۆنەکە لە کاردانەوە بە هەڵدانی مووشەک لە خاکی لوبنانەوە بەرەو ناوچەی گالیل كراوە، کە بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیل پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل بووە.
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ئەمە لە لایەن گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان کراوە و حکوومەتی لوبنان یشی بە بەرپرسیار لە پابەندبوون بە ئەرکەکانی خۆی بە پێی ڕێککەوتنەکان زانی.
بەرپرسانی سەربازی ئیسرائیل جەختیان لەوە كردەوە كە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆیان بەردەوام دەبن.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە