هێرشی مووشەكی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل

پەیامی کورد   ...   هێرشی مووشەكی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، بەرامبەر ١ی جانیوەری ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ساڵی نوێدا دوو مووشەک لە ناوەندی کەرتی غەززەوە بەرەو ئەم ووڵاتە ئاراستە کران.

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ڕێگرییان لە یەکێک لە مووشەکەکان کردووە و خستوویانەتە خوارەوە، ئەوی دیکەش لە ناوچەیەکی کراوە کەوتووەتە خوارەوە.

لقی سەربازی حەماس، گوردانەکانی عیزەدین قەسام، بەرپرسیارییەتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرت.

دوای هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە، ئاویخای ئەدرەعی، ووتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بۆ چۆڵکردنی ئەلبریج لە ناوەندی غەززە هۆشداری بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دا.


 


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە