هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی حووسییەکان لە یەمەن؛ بە ئامانج گرتنی تۆڕی گواستنەوەی چەکی ئێران

پەیامی کورد   ...   هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی حووسییەکان لە یەمەن؛ بە ئامانج گرتنی تۆڕی گواستنەوەی چەکی ئێران

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن، سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ووردەکارییەکانی ئەم ئۆپراسیۆنەی بڵاوکردەوە.

ئەم هێرشانە بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا و وەزیری ئاسایش و سەرۆک وەزیران ئەنجام دراون و ژێرخانی سەربازی حووسییەکان لە کەرتی کەنارەکانی ڕۆژئاوا و قوڵایی یەمەنیان کردە ئامانج.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ڕێنمایی جێگری ئیتلاعات هێرشی کردە سەر ئەو ئامانجانەی کە ناسراون بە بەشێک لە چالاکییە سەربازییەکانی حووسییەکان، بەتایبەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و وێستگەکانی کارەبای هازیر و ڕاس قونتیب. ئەم ژێرخانانە بۆ گواستنەوەی چەکی ئێران و هاتنە ناوەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم ناوچەیە کەڵکی لێ وەرگیراوە.

ئەم هێرشانە خراپ بەکارهێنانی ژێرخانی مەدەنی لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ مەبەستی تیرۆریستی نیشان دەدەن.
 


ئەم بابەتە 94 جار خوێندراوەتەوە