هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا
پەیامی کورد ... هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا
سەرچاوە هەواڵەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) بڵاویانکردەوە، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان مووشەکی چوار تەقینەوە لە دەورووبەری بنکەی "ڤیکتۆریا" بیستراوە و ئاگادارکەرەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە چالاک کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مقاومەی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چوار خاڵ لە ناوچە داگیرکراوەکان بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.
لە بەیاننامەی مقاومەی ئیسلامی عێراق دا هاتووە : لە درێژەی نزیکبوونەوەی مقاومە لە دژی ڕژێمی داگیرکەر (زایۆنیستی) و یارمەتیدانی خەڵکی فەلەستین و لوبنان، هەروەها لە کاردانەوە بە تاوانی جینۆساید کە ڕژێمی داگیرکەر (ئیسرائیل) بەرامبەری ئەنجامی دەدات هاووڵاتیانی سڤیل، لەوانەش منداڵان، ژن و بەساڵاچووان، چەکدارانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر چوار ئامانجی گرینگ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
مقاومەی ئیسلامی عێراق هێرشی کردە سەر ئامانجێکی گرنگ لە لایەن مووشەکەکانی ئەلئەرقەبەوە، دوو هێرشی جیاواز بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجە گرنگەکانی حەیفا و هێرش بۆ سەر ئامانجێکی گرینگ لە ناوەندی خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لەنێو ئۆپراسیۆنەکانی شەڕڤانەکانیدا ئەمە بەیانی.
هەروەها لە ماوەی هەفتە و چەند مانگی ڕابردوودا مقاومەی عێراق ئامانجە هەستیار و گرینگەکانی ئیلاتی کردبووە ئامانج کە دەکەوێتە باشووری فەلەستینی داگیرکراو.
ئەم تاقمە پێشتر لە ئۆپراسیۆنەکانی ڕابردوودا ناوچە داگیرکراوەکانی ئاگادار کردبووەوە کە ئەگەرئیسرائیل درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بدات، ئۆپراسیۆنەکانی لە دژی پێگەکانی ئەم ووڵاتە چڕتر دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 40137 جار خوێندراوەتەوە