هێرش بۆ سەر کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە نیۆیۆرک
پەیامی کورد ... هێرش بۆ سەر کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە نیۆیۆرک
دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا هێرشێکی بۆ سەر کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە نیۆیۆرک پووچەڵ کردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ئۆفیر ئاکونیس، کونسووڵی گشتی کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە نیۆیۆرک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل کردەوەی خێرا و هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا لە پووچەڵکردنەوەی هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر کونسووڵخانەکەمان بەرز دەنرخێنێت.
ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە لایەنگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بووە، لەنێویاندا تاقمی تیرۆریستی داعش.
بەگوێرەی ئاژانسی تاس، ئەو تۆمەتبارەی لە هێرشە پووچەڵکراوەکەی سەر کونسووڵخانەی ئیسرائیل لە نیۆیۆرک دەستگیرکراوە ناوی عەبدۆڵڵا عیزەدین تەها محەمەد حەسەنە، کە دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیایە و لەلایەن FBI دەستگیرکراوە.
ئەم بابەتە 115 جار خوێندراوەتەوە