هێرش کرایە سەر ئاهەنگی نەورۆز لە باشووری ئاڵمانیا و کوژراو هەیە
پەیامی کورد ... هێرش کرایە سەر ئاهەنگی نەورۆز لە باشووری ئاڵمانیا و کوژراو هەیە
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلدی ئاڵمانی، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ئاهەنگێکی نەورۆز لە شاری پارسبێرگ لە باشووری ئاڵمانیا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، کەسێک کوژراوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، تۆمەتبار هەوڵی ڕاکردنی داوە، بەڵام پۆلیس توانیویەتی دەستگیری بکات. تا ئێستا ناسنامەی کەسەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە