هێزهكانی ئهمریكا له عێراق دهكشێنهوه و دێنه ههولێر
پەیامی کورد ... هێزهكانی ئهمریكا له عێراق دهكشێنهوه و دێنه ههولێر
دانووستانکارانی ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانی کشانەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق ڕێککەوتن، دوای ئەوەی سەربازانی ئەمریکا کەوتنەبەر هێرش لەلایەن بریکارەکانی ئێرانەوە، سەدان سەربازی ئەمریکی لە مانگی (9)ی 2025 لە عێراق دەکێشرێنەوه و دههێنرێنه ههولێر و دواتریش تا کۆتایی ساڵی 2026 وڵاتهكه بەجێدەهێڵن.
ڕێککەوتنەکە هێشتا پێویستی بە "رێکەوتنی کۆتایی" هەیە لەلایەن سەرکردەکانی بەغدا و واشینتۆن ەوە، بەڵام وەک ڕێککەوتنێکی تەواو سەیر دەکرێت، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندوە کە "ئێستا تەنها ماوهتهوه ئهوهی کەی ڕابگەێندرێت".
بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە سەدان سەربازی ئەمریکی لە مانگی (9)ی 2025 لە عێراق دەکشێنەوە و دوایین سەربازانی ئەمریکا کە لەو ووڵاتە ماونەتەوە تا کۆتایی ساڵی 2026 بەجێ دەهێڵن.
ئەم بابەتە 74488 جار خوێندراوەتەوە