هێزەکانی هاوپەیمانان گەورەترین کاروانی سەربازی دەگەێننە ڕۆژئاوای کوردستان

پەیامی کورد   ...   هێزەکانی هاوپەیمانان گەورەترین کاروانی سەربازی دەگەێننە ڕۆژئاوای کوردستان

دوای شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سووریەی دێموکرات (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، وای لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد، هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکات.

دووشەممە، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، یەک لە کاروانە هەرە گەورەکانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە دەروازەی ئەلوەلید کە لکاوە بە هەرێمی کوردستان، چوونە نێو خاکی سووریاوە.

ئاژانسەکان ئاشکرای دەکەن، ئەو کاروانە سەربازییەی هێزەکانی هاوپەیمانان کە خۆی لە ۶٠ بارهەڵگری سەربازی پڕ لە کەرەستە و پێداویستی سەربازی دەبینێتەوە، گەیشتنە بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە هەردوو پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور.


 


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە