هێشتنەوەی مێشک بە گەنجی بەم کانزایە

پەیامی کورد    ...   هێشتنەوەی مێشک بە گەنجی بەم کانزایە

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە مەگنیسیۆم پرۆسەی پیربوون لە مێشکی گەورەساڵانی سەروو ٥٥ ساڵ خاو دەکاتەوە خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەو مەگنیسیۆمەی لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەکارهاتووە لە خۆراکەوە وەرگیراوە نەک لە تەواوکەرە خۆراکیەکان.

ئەمەش گرینگە چوونکە خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە مەگنیسیۆم چەندین ماددەی خۆراکی پێویست و دژە ئۆکسێنەری جیاوازیان تێدایە کە دەتوانن کاریگەری هاوبەشیان هەبێت و پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی مێشک.
تۆوی قووتە، بادەم، تۆوی چیا، سپێناخی کوڵاو، چەرخ، شیری سۆیا، کاجو و کەرەی فستق هەموویان سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ مەگنیسیۆم.


ئەم بابەتە 37423 جار خوێندراوەتەوە