هێڵی ئاسمانی ئیمارات سەرجەم گەشتەکانی بۆ تاران و بەغدا هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... هێڵی ئاسمانی ئیمارات سەرجەم گەشتەکانی بۆ تاران و بەغدا هەڵوەشاندەوە
ماڵپەڕی هێڵی ئاسمانی ئیمارات هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تاران و بەغدای تا ڕۆژی چوارشەممە 23ی ئۆکتۆبەر، بەهۆی "ئارامی لە ناوچەکە" ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی هێڵی ئاسمانی ئیماراتدا هاتووە: ئەو سەرنشینانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی دەڕۆن یان دەنیشنەوە، پێویستە لە ماڵپەڕی فەرمیمان دۆخی گەشتەکانیان بزانن بۆ ئەوەی نوێترین زانیاری گەشتەکان وەربگرن. ئێمە بەردەوامین لە وردبینی لە دۆخی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پەیوەندی داین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە.
ئەم بابەتە 15801 جار خوێندراوەتەوە