هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە ڕادەگرن
پەیامی کورد ... هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە ڕادەگرن
بە پێی هەواڵەکان ترس لە فراوانبوونی ململانێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان گەشتەکانیان بۆ ناوچەکە ڕابگرن یان خۆیان لە ئاسمانی هەندێک ناوچە بەدوور بگرن بەتایبەت، لوبنان، ئیسرائیل، ئێران، عێراق و سووریا و ئوردن.
هێڵی ئاسمانی نیشتمانی یوونان سەرجەم گەشتەکانی بۆ بەیرووت و عەممان و تەلئەڤیڤ تا 19ئاگۆست هەڵوەشاندەوە.
کۆمپانیای ئەیر جەزائیر گەشتەکانی بۆ لوبنان و گەڕانەوە بۆ لوبنان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرت.
هێڵی ئاسمانی لاتڤیا کە سەر بە حکوومەتی لاتڤیایە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 18ی ئاگوست هەڵوەشاندەوە.
کۆمپانیای ئەیرئیندیای هیندووستان گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و گەڕانەوەی تا 8ی ئاگوست ڕاگرت.
کۆمپانیای ئەیر فڕانسی فەڕەنسا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی لە نێوان پاریس و بەیرووت تا 14ی ئاب درێژکردەوە.
هێڵی ئاسمانی هۆڵەندا KLM، لە سەرەتای مانگی ئابەوە تا 26ی تشرینی یەکەم، سەرجەم گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانی ترانسئاڤیا گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 31ی ئاداری 2025 هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانی دێڵتا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان نیویۆرک و تەلئەبیبی تا 31ی ئاگوست درێژکردەوە.
کۆمپانیای ئیزی جێتی بەریتانی لە مانگی نیساندا گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرتووە و لە 30ی ئاداری 2025 دەست پێدەکاتەوە.
هێڵی ئاسمانی فینلەندی ڕایگەیاندووە، هێشتا خۆیان لە ئاسمانی ئێران بەدوور دەگرن.
هێڵی ئاسمانی ئیتالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس ڕایگەیاندووە، ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 15ی ئاگوست درێژکردووەتەوە.
هێڵی ئاسمانی لوفتانزای ئاڵمانی ڕایگەیاند، گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ، تاران، بەیرووت، عەممان و هەولێر تا 21ی ئاگوست ڕادەگرن.
کۆمپانیای سویسری ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و بەیرووت تا 21ی ئاگوست درێژکردەوە و تا ئەو کاتەش خۆی لە ئاسمانی ئیسرائیل و ئێران و عێراق بەدوور دەگرێت.
هێڵی ئاسمانی نەمسا، سەرجەم گەشتەکانی بۆ عەممان، بەیرووت، هەولێرو تەلئەڤیڤ تا 21ی ئاگوست ڕاگرتووە.
کۆمپانیای ڕایان ئێر گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تا 23ی ئاگوست هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانی سەنگاپورە فڕینی بەسەر ئاسمانی ئێران وەستاند.
هێڵی ئاسمانی یوونایتێد گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەڤیڤ بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگرت.
ئەم بابەتە 11766 جار خوێندراوەتەوە