هەرزەکارێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵاتێکی زانستی بەدەستهێنا بەهۆی داهێنانی سابوونێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پێست
پەیامی کورد ... هەرزەکارێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵاتێکی زانستی بەدەستهێنا بەهۆی داهێنانی سابوونێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پێست
هەرزەکارێکی ئەمریکی تەمەن ١٤ ساڵ سابوونێکی داهێنا کە دەتوانێت یارمەتی بەرگری لەشی مرۆڤ بدات لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی پێستدا. ئەو سابوونەی کە ئەم هەرزەکارە درووستی کردووە، خەڵاتی سەرەکی لە پێشبڕکێی بەهرەمەندەکانی "چالنجی زانای گەنج" وەرگرتووە.
هایمەن بیکل بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ئەسیوپیا ژیاوە پێش ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە ئەمریکا بکەن. ئەو، درووستکەری ئەم سابوونە، ئیلهامەکەی خەڵکی ئەتیووپیا وەرگرتووە کە بە درێژایی ڕۆژ لە ژێر خۆری گەرم دا کاردەکەن و هیوادارە ڕۆژێک بێت ببێتە بژاردەیەکی گونجاو و کاریگەر.
سابوونەکەی لە ڕێگەی پێستەوە دەرمان دەدات کە سیستەمی بەرگری لەش چالاک دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە