هەروەها ئەفسانە بوو بە چینی ؛ بزوێنەری نەوەی نوێی مێرسیدس-بێنز CLA لەلایەن کۆمپانیای Geely درووستکراوە
پەیامی کورد ... هەروەها ئەفسانە بوو بە چینی ؛ بزوێنەری نەوەی نوێی مێرسیدس-بێنز CLA لەلایەن کۆمپانیای Geely درووستکراوە
گەشەکردن و پێشکەوتنی چینییەکان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا پرسێکی ئاشکرا و سەلمێندراوە. ئەم پێشهاتە نزیکەی 10 ساڵە خێراتر دەبێت و ئێستا دەبینین زۆرێک لە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی ئەورووپی و ئاسیایی داواکاری بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و پارچەی ئۆتۆمبێل لەم ووڵاتە دەکەن.
کۆمپانیای مێرسیدس بێبەری نییە لەم یاسایە. نزیکەی 10%ی پشکەکانی ئەم کۆمپانیایە بەناوبانگەی ئاڵمانی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل سەر بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جیلی یە و ئەمەش وایکردووە هاوکاری ئەم دوو کۆمپانیایە لە زۆرێک لە کەرتەکاندا ببینین.
سیدان بەناوبانگ و ئەفسانەیی CLA هەمیشە بەناوبانگ بووە بەهۆی بزوێنەری کۆمپاکت و هێزی بەرزی. مێرسیدس هەمیشە مانۆڕی زۆری لەسەر بزوێنەری پێشکەوتووی 4Matic ئەم ئۆتۆمبێلە کردووە. بەڵام ئەم بزوێنەرە چیتر بۆ زنجیرەی CLA بەرهەم ناهێنرێت و ئەرکی بەرهەمهێنان و دابینکردنی هێزی بزوێنەر بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە ئێستا لەسەر کۆمپانیای Geely دایە.
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە